لە بەدلیس سێ رۆژە بە هەزاران هێکتار لە دارستانەکان سوتاون

لە بەدلیس ئاگری دارستانەکانی سێ رۆژە بەردەوامە. بۆ کوشاندنەوەی ئاگرەکە هیچ هەوڵدانێک نەکراوە. بە هەزارن هێکتار لە دارستانەکان سوتاون.

ئاگرەکەی دارستانەکانی ئاڤا وەقفێی بەدلیس لە ٣٠ی ئابەوە بەردەوامە.

ئاگرەکە کە هیچ هەوڵدانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نادرێت، گەیشتە دارستانەکانی سەر رێگەی بەدلیس و سێرت.

ئاگرەکە ئێوارەی سێشەمە گەیشتە گوندی هورموزی ناوچەی مۆتکی، بەڵام خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد لە ناوچەیە.

لە ئیستادا ئاگرەکە لە بناری چیای بۆز بەردەوامە. بەپێی سەرچاوەکان لەم سێ رۆژەدا بە هەزاران هێکتار لە دارستانەکان سوتاون.

ف.ق