لە بەرزاییەکانی گەڤەر بە درۆنی هێرشبەر و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدرێت
هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرزاییەکانی گوندەکانی تلۆرانی خواروو و تلۆرانی سەروو کە سەر بەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگن، دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد.
هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرزاییەکانی گوندەکانی تلۆرانی خواروو و تلۆرانی سەروو کە سەر بەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگن، دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی دەوڵەت لە بەرزاییەکانی تلۆرانی خواروو و تلۆرانی سەروو بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە.
لە هەردوو گوندەکان ئەو پردانەی لەسەر رێگەیانی کوێستانەکانی هۆرێ، بەرە سۆر و جۆنن لەرێگەی جێگیریکردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە داخراون و گوندەکانیش گەمارۆ دراون.
سەرلەبەیانی بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی بەسەدان سەرباز بەرەو هەرێمەکە گواسترانەوە.
لە گۆڕەپانەکانی چیاکانی سپێرێز و عومەرێش درۆنی هێرشبەر دەسوڕێنەوە.
گوندنشینان کە مەڕوماڵاتیان لە کوێستانەکانی بەرە سۆر هەیە، رێگرییان لێدەکرێت، ئەوەش راگەیەندراوە کە بێرییەکانیش بەر لەوە مەڕوماڵاتەکەیان بدۆشن گەڕێنراونەتەوە بۆ گوندەکانیان.
هـ . ب