لە چالاکیەکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ لە چالاکیەکی هێزەکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک سزادرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ لە چالاکیەکی هێزەکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک سزادرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد چالاکیەکانی گەریلا لە دژی داگیرکەران بەردەوامە، لە ڕۆژئاوای زاپ داگیرکەرێک بەسزا گەیەندرا، گورز لە مۆڵگەیەک درا و دەستوەردان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هێزەکانی داگیرکەر دوو جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشییان کردووەتە سەر گەریلا، ١٨ جاریش بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە لە هەرێمەکەدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیاراییانە هاتووە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٣١ی تەمموز لە کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە ڕێبازی نیشانەشكێنی تێکشکێنرا.
لە ٣١ی تەمموز لە کاتژمێر ١٧: ٢٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە ڕێبازی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران دراو و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ٣١ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٨:١٠ و ١٨:٥٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دەستوەردان لە جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر کرا.
لە ١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٠:١٠ خولەکدا بە چەکی قورس گورز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم گورز لە داگیرکەران وەشێنرا، هەروەها گورز لە مۆڵگەیەکی داگیرکەران درا.
لە ١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٦:٥٦ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە چەکی نیو-ئۆتۆماتیکی لە چەندین قۆڵەوە گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٣١ی تەمموز لە گۆڕەپانەکانی سنین، ئاوی لۆلان، شەهید شەریفی هەرێمی خواکوڕک ٨ جار، لە گۆڕەپانەکانی ئەرگەنێ، دۆڵی مێرانی هەرێمی گارە ٣ جار، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ و بێشیلیی هەرێمی مەتینا ٥ جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار؛ بە گشتی ١٨ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون."