لە چالاکیی ئێشکگریدایە بۆ براکەی، کە ماوەی ٢٩ ساڵە زیندانی کراوە

ئینجی گولەر ئاڵتینداغ، یەکێک لە چالاکوانانی "ئێشکگریی دادپەروەری"یە لە شاری ئامەد، داوای دادپەروەری بۆ عەبدولسەلام گولەری برای دەکات، کە ماوەی ٢٩ ساڵە زیندانی کراوە و داوای دادپەروەریش بۆ زیندانییەکانی دیکە دەکات.

بنەماڵە و کەسوکاری زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەى سزای زیندانییەکەیان تەواو بووە و ئازاد ناکرێن، ماوەى ٢٩ رۆژە لە بینای کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد لە چالاکیی ئێشکگریدان. ئینچی گولەر ئاڵتینداغ خوشکی عەبدولسەلام گولەر یەکێک لە ئێشکگرەکانە. عەبدولسەلامی برای لە زیندانی ئاسایشی ئاستبەرزی جۆری ئێفی ئامەددایە.

بە وتەی ئینچی گولەر ئاڵتینداغ، عەبدولسەلام گولەر لە ساڵی ١٩٩٣ لەکاتی کارکردن بۆ گەنجان دەستگیرکرا. هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان و دەستگیریان کرد. گولەر بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ لە زیندانی ئامەدەوە بۆ زۆربەی زیندانی شارەکانی وەک باندرما و ئۆردو دوورخراوەتەوە، لەم دواییانەدا هێناویانەتەوە بۆ زیندانی ئامەد. گولەر یەکێکە لەو زیندانیانە، کە بەهۆی گۆڕانکاری لە یاسای سزاداندا لە زیندان ئازاد ناکرێت.

ئەلتینداغ  لە دەرەوە بووەتە هاواری دادپەروەری بۆ براکەی. ئاڵتینداغ وتی: "بەڕاستی ئەم هاوار و پرۆسەیە بۆ من نوێ نییە، من ٢٩ ساڵە بۆ براکەم تێدەکۆشم. ئەو لە زیندان و ئێمەش وەک بنەماڵەکەی لە دەرەوەی زیندان تێدەکۆشین".

ئێمەش لە دەرەوەی زیندانین

ئەلتینداغ باسی لەو تێڕوانینەی دەوڵەت کرد، کە براکەى بەهۆی وازهنەهێنان لە ئامانجەکەی بە بەردەوامی دوور دەخرایەوە بۆ شارە دوورەکان و وتی: "براکەم لەبەندیخانە و ئێمەش لەدەرەوە زیندانیکراوین".

ئاڵتینداغ ئەوەشی ڕایگەیاند، دایکی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ نەیتوانی هەستێتە سەرپێ، پێش ئەوەى کۆچی دوایی بکات دەیخواست کوڕەکەى ئازاد بکرێت، بەڵام بە بێ ئەوەی ئازاد بکرێت دایک و باوکی ژیانیان لە دەستدا.

تەمەنی لەبەردەم دەرگای زیندانەکاندا تێپەڕی

ئەلتینداغ وتی، بیرەوەریی لەگەڵ براکەیدا لە نیوەدا مایەوە، چونکە ئەوان هیچ دەرفەتێکیان نەبوو بۆ ئەوەی یەکتر بە باشی بناسن، بەڵام بەو هیوایەیە، کە ڕۆژێک ئەو دەرفەتە بەدەست بهێنێت.

ئاڵتینداغ ئەوەشی وت: "من لەگەڵ براکەمدا گەورە بووم، بەڵام لەبەر ئەوەی دواتر دەستگیرکرابوو، ئێمە ناچار بووین لە یەکتر دوور بکەوینەوە" و باسی سەختی و دژوارییەکانی ئەو لە یەکتر دابڕاندنەیانی کرد.

ئالتینداغ ڕایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی براکەی تەمەنی لەبەردەم دەرگاکانی زیندانەکەدا تێپەڕیوە.

بە چاوی مرۆڤەوە سەیرمان ناکەن

ئاڵتینداغ باسی لە کێشەکانی کاتی چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ براکەی لە زیندانەکانی شارەکانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، ئەوان لەو شوێنانەدا بە چاوی مرۆڤەوە سەیریان ناکەن و وتی: "لە پاسەوانەکانەوە بۆ خەڵکی ئاسایی، هەموویان بە ڕوونی و بە ئاشکرا ئێمەیان بە "تیرۆرست" ناودەبرد. بۆ ئەوەش و بۆ ئەوەى رووبەڕووی شتی وەها نەبینەوە زۆر بە خێرایی دەڕۆیشتین و لەبەردەم دەرگای زیندانەکە ڕادەوەستاین. بەو حاڵەوە و دۆخە ماندو و شەکەتەمانەوە ئێمە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک چاوپێکەوتنمان ئەنجام دەدا. ئێمە هیچمان لە چاوپێکەوتنەکە هیچ حاڵی نەدەبووین. دوای گەشتێکی ئاوا دوورودرێژ و بێ خەو و پڕ لە نیگەرانی، ئێمە چاوپێکەوتنمان کرد. نزیکایەتی و رەفتاری خەڵکی ئەوێ ئێمەی زیاتر بێزار کرد.

کاتێک چووین بۆ باندیرما و لە بەر ئەوەى کاتمان هەبوو، دەمانخواست بۆ ماوەیەک بگەڕێین. ئەو کاتە خواستمان شێرە بەفرینە بکڕین، کەسێک لەوێ بوو شێرە بەفرینەی دەفرۆشێت پێی وتین، ئەگەر هەر سەرەتا بمزانیبایە ئێوە خەڵکی ئامەدەن شیرە بەفرینەم پێنەدەفرۆشتن، ئەو شێرە بەفرینەى بەوانی ترمان نەفرۆشت، کاتێک ئێمە ئەوەمان زانی ئێمەش گەڕاینەوە بۆ لای پیاوەکە و شێرە بەفرینەکانمان بۆ گەڕاندەوە و پێمان وت: 'ئەگەر تۆ بهاتیتایە بۆ لای ئێمە، ئێمە پارەی شێرە بەفرینەکەمان لێنەدەسەندی'. جارێکیان لە ئۆردو و کاتێک چووین بۆ چاوپێکەوتن، خەڵکی ناوچەکە روویان لە ئێمە هەڵدەگەڕاندەوە و نەیاندەخواست ئێمە ببینن".

رۆژەڤ و کارنامەی بنەماڵەی گولەر، ساڵانێکی زۆرە منداڵەکانیان لە زیندادایە، رۆژەڤی زیندانە. بنەماڵەکە هەمیشە بە شانازی و سەربەرزییەوە ناوی دەهێنن. بۆیە لە دژی ئەو زوڵم و ستەمەی، کە دەکرێت تێدەکۆشێن. ئینجی گولەر ئاڵتینداغ ماوەی ٢٩ ڕۆژە لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بۆ براکەی تێدەکۆشێت. دەیەوێت سەرەتا دادپەروەری بەدی بێت و براکەی لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە ئازاد بکرێت.

ژ.ت