وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئیڤان فایەق رایگەیاند، ٣٠٠ کۆچبەری دیکەی ئێزدی لە دەرەوەی کەمپەکان و لە کەمپی شاریای دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگال.
راگەیەندرا کە گەڕانەوەی ٣٠٠ کۆچبەرەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆجی نێونەتەوەیی بووە و هاریکاری لۆجستی پێشکەش بەو ئاوارانە کراوە.
ئیڤان فایەق ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی شەنگالیەکان و داخستنی کەمپەکانی ئاوارەکان لە باشووری کوردستان بەردەوامە.
جەختیشی کردووەتەوە، کە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان لە باشووری کوردستان تا ٣٠ی تەمووز سەرجەم رێکارەکان دەگرنەبەر.
هـ. ب