لە درسیم تا زاپ چالاکی گەریلا

گەریلاکانی هەپەگە و یژا ستار لە دەرسیم و زاپ چالاکی دەکەن، دەوڵەتی تورک کە گوزرەی کەمەر شکێنی پێکەوتوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیندراوێکی دەربارەی چالاکیەکانی گەریلاو هیڕشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بڵاو کردەوە.

ڕاگەیندراوەکەی هەپەگە بەم شێوازەیە

" لە ٢٢ی گوڵان لە ناوچەی ئۆڤاجکی دەرسیم نیزکی کولیا گیرەت بابە هێزەکانمان لە نزیکەوە گورزیان لە ئۆتۆمبێلێکی کۆنتراگەریلا* وەشاند، چالاکیکە بەشێوازێکی سەرکەتوو پێکهات لە ئەنجامدا دوو کۆنترا گەریلا سزادران.

لە چوارچێوە هەڵـمەتی سەرفرازی عەگید بۆتان؛

لە ٨ ئەیلول لە ناوچەی  بەرورای سێرت لە هەرێمی خەف یەکینەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا کاتێک کەمینیان بۆ هێزەکانمان دادەنا، کەوتنە بن چاودێردی هێزەکانی ئێمە دواتر لە کاتژمێر ١٨:٢٠ بە تەکتیک کەوتنە کەمینی گەریلاکانی ئێمە هێزەکانمان لە نزیکەوە گورزیان لە داگیرکەران وەشاند، بەلاینی کەمەوە لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکش برینداربوو، سوپای دووژمن نەیتوانی بێتە ناوچەکە دواتر لە ڕۆژی ٩ ئەیلول بە هەلیکۆپتەر بردیندارەکەی خۆیان بردەوە.

لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە مەیدانی بەرخودانی گردی سور؛

سوپای تورکیا داگیرکەر لە بەر بەرخودانی مێژووی گەریلا ناتوانی پێشرەوی بکات، لەبەرامبەر ئیرداەی ئاپۆی جارێکی دیکە شکان، لەبەر ئەوە  تاوانی شەڕیان کرد و لە ٢٨ ئاب  لە مەیدانی بەرخودانی گردی سور گازی ژەهراویان بەکار هێنا لە ئەنجامی ئەو تاوانەی بێ ناموسانەیە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هاوڕێکمان شەهیدبوو، زانیارەی دەربارەی ناسنامەی ئەوە شەهیدە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

 

لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلی لە هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ٩ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیان هەتا کاتژمێر ٢٣:٤٠ شەو سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ٨ جار بە تەقەمەنی و گازای ژەهراوی مەیدانی شەڕی بۆردوومان کرد، لەدوای بۆردوومانەکان داگیرکەران ویستیان پێشەروی بکەن بەڵام  گەریلا بۆیە ئاستەنگ بۆیان شەرێکی قورس بەرێوە چوو، لە ئەنجامی بەرخودانی ڕوحی فیدای هێزەکانمان داگیرکەران نەیانتوانی پێشرەوی بکەن.

لە ١٠ ئەیلول سوپای داگیرکەر کەر  مەیدانی شەڕ بە چڕی بۆردوومان دەکات، لە بەرە بەیانەوە دەستی کرد بە تاوانی شەڕ و لە بۆردووماندا گازی ژەهراوی بەکار هێنا، لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٢:٠٢ تا ٠٢:٤٥ ٤ جار بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێان بۆردوومان کرد، لە ١١ ئەیلول جاریکی دیکە  گازی ژەهرویان بەکار ‌هێنا.

لە ٩ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٩:٣٠ تا ٢٢:٠٠ و لە ١٠ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢٢:٠٠ تا ٠٠:٠٠  لە هێڵی قاشورەی هەرێمی مەتینا بێ ڕاوەستان هەلیکۆپتەرکانی داگیرکەر  بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە، لە ٩ ئەیلول و ١٠ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی شەودا دەوروبەری گوندی دەشیشە، ئدینی و سەراو سەر بە شارەدێی کانی ماسی و ناوچەی قەڵای قومر-یان بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرد.

لە ٩ ئەیلول  لە کاتژمێرەکانی نێوان  ١٨:٠٥ تا ١٨:١٠ بە فرۆکەی شەي گوندی شیای سەر بە شاردێی دینارەتەی سەر بە قەزای ئاکریان بۆردوومان کرد.

لە ١٠ ئەیلول لە کاتژمیرەکانی نێوان ٢٠:٢٠ تا ٢٢:٣٠  فرۆەکەی لە ناوچەکانی گردی سور، گردی سپی، گردی سلێمان وتابوری عەرەبان گەڕان، لە هەمان کاتژمێردا هەلیکۆپتەر بۆمبیان لە ناوچەی شەهید ئینتیقام، گردی لانەت، و بناری چای قرەتەڵ باراند.