لە دیلۆک ژنێک بە شێوەیەکی گۆماناوەی گیانی لەدەستدا

لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان ژنێکی گەنج بەناوی فەیزا نور سایدام بە شێوەی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.

لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان ژنێکی گەنج بەناوی فەیزا نور سایدام (١٧) لەو بەردەم ماڵەکەی بە شێوەیەکی گۆماناوی بە مردوویی دۆزرایەوە. سایدام بەر لەوەی گیانی لەدەست بدات، رایگەیاندبوو، ئەگەر رۆژێک من نەبینن، بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێن.

سایدام لە بەردەم ماڵەکەی دۆزرایەوە و لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکاندا راگەیەنرا کە ئەو ژنە خۆی کوشتووە و لێپرسینەوە بەردەوامە.

ف.ق