لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت پێویستە کاری باشتر بکەین
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سووڵتان یارای ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتە شەڕە تایبەتەی دەوڵەت کە لە دژی ژن و گەنجان بەڕێوەی دەبات، کاری پێویستر و باشتربکەین.
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سووڵتان یارای ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتە شەڕە تایبەتەی دەوڵەت کە لە دژی ژن و گەنجان بەڕێوەی دەبات، کاری پێویستر و باشتربکەین.
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سووڵتان یارای باسی لەوەکرد شەڕی تایبەت وەک سیاسەتی دەوڵەت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەڕێوەدەچێت.
هاوسەرۆکی ئامەدی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەپەبە) سووڵتان یارای لە بارەی سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد سیاسەتی شەڕی تایبەت تەنها سیاسەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە نیە، بەڵکو لە هەمانکاتدا سیاسەتی دەوڵەتیشە و وتی: "هێرشێکی فرەلایەن لەسەر ڕۆحێتی ژیانی گەل، پێکهاتەی ئازاد، چاند و هونەری گۆڕەپانی جڤاکی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژرا و دوورمەودا بەڕێوەدەبرێت."
پێویستە باشتر کاربکەین
سوڵتان یارای ئاماژەی بەوەدا ئەم سیاسەتە بەشێوەیەکی تایبەت لەسەر ژن و گەنجان دەکرێت و وتی: "هەوڵدەدەن کۆمەڵگەیەکی وا بخوڵقێنن، بەدووربێت لە بیرکردنەوە و لە ڕاستینەی خۆی گەڕێت. هەوڵدەدرێت زهنیەتی کۆمەڵگە کۆنترۆڵ بکرێ .ئەمەش لە کاتێکدایە لەم ساڵانەی دوایدا ڕووداوەکانی خۆکوژی زۆر زیاتربووە. گەنجان بەشێوەیەکی ترسناک بەرەو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەچن. دەوڵەت پەرەوە بەو ڕوانینە دەدات کە دەڵێت 'لە بڕیی ئەوەی لە دژی من سەرهەڵبڕێت، بەم شێوەیە بن باشترە'. هەوڵدەدەین ئەم بیرکردنەوە و ڕوانگەییەی دەوڵەت ئاشکرابکەین. بۆ ڕزگارکردنی گەنجانمان پێویستە کار و خەباتی زۆر باشتر بکەین."
تێکۆشان و ڕیکخستن
سوڵتان یارای لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت سەرەنجی خستە سەر تێکۆشانی فرەلایەنەوە و وتی: "زۆر بەتایبەتتر هێرش دەکرێتە سەر بنەماڵە وڵاتپارێزەکانمان. خواستیانە بنەماڵەکانمان کۆچبەربن. بەپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شارەوانیەکانمان. لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت و سیستەم هەرچەندی تێکۆشانی بەهێزتربکەین ئەوەندە زیاتر سەردەکەوین. نهێنی سەرکەوتن ڕێکخستنی بەهێز و تێکۆشانە."