لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین ٢١ داگیرکەر سزادران

گەریلاکان سوپای تورکی داگیرکەریان کە سێ رۆژە هەوڵ دەدات لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین داگیرکەران جێگیر بکات، کردە ئامانج، ئەمڕۆ ٢١ داگیرکەر سزادران. لە گۆڕەپانی بەرخودانەکە شەڕی قورس بەردەوامە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ئەنجامی چالاکییەکی کاریگەری گەریلاکان ئەمڕۆ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ١٧ی نیسان بەدواوە هەوڵ دەدات لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین لە زاپ داگیرکەران جێگیر بکات، بە گشتی ٢١ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەو زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٧ی نیسان بە دواوە هەوڵ دەدات سەربازانی خۆی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین لە زاپ جێگیر بکات. بەڵام هێزەکانی گەریلامان بە شێوەیەکی کاریگەر دەوستوەردانیان بەرامبەر بە هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەران ئەنجامدا و نەیانهێشت سەربازەکان دابەزێنن. هەوڵەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین بۆ دابەزاندنی سەربازان سێ رۆژە بەردەوامە. داگیرکەران لە ٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ دوای ئەوەی فڕۆکەی جەنگی بە قورسی گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهینی بۆردومان کرد، هەوڵیاندا لە رێگەی زەمینییەوە بچنە ناو گۆڕەپانەکە.

هێزەکانی ئێمە بە شێوەیەکی کاریگەر لە داگیرکەرانیاندا کە لە رێگەی زەمینیەوە ویستیان بەرەوپێش بێن. هێزەکانمان بە شێوازی شەڕی گەریلای گەڕۆک و زۆر تاکتیکی تێکەڵاو بە شێوەی داهێنەرانە یەک لە دوای یەک چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ١٨ داگیرکەر سزادران. کاتێک داگیرکەران دەیانویست تەرمەکانیان هەڵبگرنەوە بە تاکتیکی سابوتاژ کرانە ئامانج و لێیاندرا. لەو چالکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران. لە ئەنجامی چالاکییەکانی ٢٢ی نیساندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهیندا، بە گشتی ٢١ داگیرکەر سزادران. شەڕ و پێکدادان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین بە دژواری بەردەوامە".

هـ . ب