لە گەڤەر بە چالاکی سڵاو لە بەرخودانی ١٤ی تەممووز کرا
لە ناوچەى گەڤەر گەنجان بە ئەنجامدانی چالاکی سڵاویان لە بەرخودانی ١٤ی تەممووز کرد.
لە ناوچەى گەڤەر گەنجان بە ئەنجامدانی چالاکی سڵاویان لە بەرخودانی ١٤ی تەممووز کرد.
لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ بە بۆنەى ٣٩هەمین ساڵیادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز چالاکی ئەنجامدرا. لە گەڕەکی ئۆرمان، قژڵە، دزێ و جمهوریەت تاوەکو درەنگانی شەو فیشەکی ئاگرین تەقێنران.
لە چەند گەڕەکێکیش گەنجان ئاگریان کردەوە و بە دەم هەلهەلەوە دروشمی "بژی بەرخودانی زیندانیان" دەوتەوە. دوای چالاکییەکە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکەکان و پۆلیس دەستی پشکنینی ناسنامەى هاووڵاتییانی گەڕەکەکان کرد.
ژ.ت