لە گەڤەر دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی کوێستانەکان قەدەغەکران
دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنی گۆڕەپانی ئاستەنگی رەشی گەڤەری جۆلەمێرگی کۆتایی پێهێنا و هاتوچۆی بۆ کوێستانەکان بۆ ماوەی ٥ رۆژ قەدەغە کرد.
دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنی گۆڕەپانی ئاستەنگی رەشی گەڤەری جۆلەمێرگی کۆتایی پێهێنا و هاتوچۆی بۆ کوێستانەکان بۆ ماوەی ٥ رۆژ قەدەغە کرد.
لە گۆڕەپانی ئاستەنگی رەشی نێوان گوندەکانی شیشەمزین، خورەکانی سەیدا و خورەکانی تەمۆی گەڤەڕ، لە ٢٦ی حوزەیراندا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێکردبوو.
ئۆتۆمبێڵە سەربازیەکان، هەلیکۆپتەر و شۆفڵ و حەفارەی سوپای داگیرکەر لە ناوچەکە کشانەوە.
سەربازانی تورک لە گوندەکانی شیشەمزین، خورەکانی سەیدا و خورەکانی تەمۆ رایانگەیاند کە بۆ ماوەی ٥ رۆژ هاتوچۆ بۆ کوێستانەکان قەدەغەکراوە.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا ١٣ کەس دەستگیکران و لە ٢٦ی حوزەیراندا دوای وەرگرتنی وتەکانیان لە فەرماندەیی جەندرمەی گەڤەڕ ١١ کەس ئازاد کرابوون.
وتەی دوو کەسیش ئەمڕۆ وەرگیرا. چاوەڕی دەکرێت بۆ دادگا بگوازرێنەوە.
بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەک شوان و گاوان دەستگیرکراون و بەو هۆیەوە ٥ هەزار ئاژەل وتنبوون و بەهۆی ئەوەی کوێستانەکان قەدەغەکراون، گوندنشینان ناتوانن دەست بە هەڵمەتی دۆزینەوەی ئاژەڵەکانیان بکەن.
ف.ق