لە حەفتانین ژمارەیەک داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزی گەریلا لە چوارچێوەی جەنگی حەفتانیندا چالاکیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک داگیرکەریان سزاداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزی گەریلا لە چوارچێوەی جەنگی حەفتانیندا چالاکیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک داگیرکەریان سزاداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک داگیرکەریان سزاداوە.
لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"لە بەرواری ١٠ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەک لە گردی خاچی ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێم حەفتانین لە دژی داگیرکەران چالاکیەک ئەنجامدرا. ژمارەیەک داگیرکەر کە لە سەنگەرێکیاندا کۆببوونەوە، هێزەکانمان لێیاندان. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکەش لەناو برا.
هەمان رۆژ لە گردی ئیندرمەی سەر بە خانتوریش لە دژی سوپای داگیرکەر تورک چالاکیەک ئەنجامدرا. لەو چالاکیەشدا داگیرکەرێک سزادرا.
دوای ئەو دوو چالاکیە، سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس دەوروبەری شوێنی چالاکیەکەیان بە ئامانج گرت."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هاوکات راشیگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و وتی:" لە بەرواری ٧ی تشرینی دووهەم، لە کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەکدا دەوروبەری گوندی شێهێ و لە بەرواری ٨ تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکدا دەوروبەری گوندی لاوجێی قەندیل و لە بەرواری ٩ی تشرینی دووهەمیش لە کاتژمێر ١٩:٠٠ ناوچەی کۆلیتەی سەر بە هەرێمی خواکورک بوردومان کران."
هەپەگە هاوکات جەختیشی کردەوە کە ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی گیانیی گەریلاکانی بەدواوە نەبووە.
ز.ش