لە هەرێمی شێنێی نێوان ئامەد و مووش دارستانەکان بۆ دروستکردنی بارەگای سەربازی تاڵان دەکرێن
لە هەرێمی شێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی کردووە بە دروسکردنی بارەگای سەربازی کە ئەو هەرێمە بە بڕیارنامەیەک لە ئامەد جیای کردەوە و خستیە سەر مووش.
لە هەرێمی شێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی کردووە بە دروسکردنی بارەگای سەربازی کە ئەو هەرێمە بە بڕیارنامەیەک لە ئامەد جیای کردەوە و خستیە سەر مووش.
هەرێمی شێنێ کە لە نێو سنورەکانی ناوچەی پاسوری ئامەدە، لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بریارنامەیەکی سەەرۆککۆماری بە مووشەوە لکێنرا.
لە هەرێمەکە دروستکردنی بارەگای سەربازی بەردەوامە. لە مانگی ئایارسا بەهۆی دروستکردنی ڕێگایەک بۆ بارەگاکە دەست بە بڕینەوەی دارستانەکان کرا. ئێستاش دەست بە دروستکردنی بارەگای دیکە کراوە و دەستیان بە بڕینەوەی دارەکان کردووەتەوە.
لە هەرێمێکی فراوان دارەکان دەبڕنەوە، لە تراکتۆرەکان بار دەکرێن و لە نزیک رووباری هشک کۆدەکرێنەوە.
دارەکان جارێکی دیکە بار دەکرێنەوە و بۆ شارەکان دەگوازرێنەوە و دەفرۆشرێن.
ف.ق