لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا ١٣ پۆلیسی عێراقی کوژران

چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی پۆلیس لە کەرکوک، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٣ پۆلیس کوژران.

بەپێی سەرچاوە ئەمنیی و تەندروستییەکان، شەوی ڕابردوو لەلایەن چەتەکانی داعشەوە هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی پشکنین لە باشووری کەرکووک و ١٣ پۆلیسی عێراق کوژراون.

شایانی باسە لەو ناوچەیەدا بەردەوام شانە نۆستووەکانی چەتەککانی داعش هێرش دەکەن و لە مانگەکانی ڕابردوو ئەو هێرشانە ڕووی لە زیادبوون کردووە، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەم هێرشە قورسترین هێرشی چەتەکانی داعش لەو ناوچەیە بووە.

ف.ق