لە هێرشەکەی شەنگالدا بریندار هەیە
ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا بریندار هەیە.
ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا بریندار هەیە.
بەپێی زانیاریەکان کە لە شەنگالەوە وەرگیراون، هێرشەکە لە کاتژمێر ١٨:٣٠ ئەنجامدراوە.
لە هێرشەکەدا لە گوندی خەلەفی سەر بە شاروچکەی بارێ ئۆتۆمبێڵی هێزەکانی 'ناسر ئەلموبین' کراوەتە ئامانج. بەپێی زانیاریەکان بریندار هەیە.
دانیشتووانی شەنگال چوونە شوێنی هێرشەکە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە شەنگالیەکان ناترسێنێت.
هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان لەبەرانبەر هێرشە قێزەونەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیست و قڕکەری تورک تێکۆشانیان بەردەوام دەکەن.
ف.ق