لە هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران دا لە شاری مەهاباد ٥ هاوڵاتی کوژران و برینداربوون

لە هێرشی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران لە گەڕەکێکی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتییەک کوژراو ٤ هاووڵاتیی  دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی ئێران لە گەڕەکی زەوییەکانی شارەوانی لە شاری مەهابادی سەر بە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتییان.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لەو هێرشەدا و بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئێران کرێکاری نانەواخانەیەک کوژراوە و ٤ هاووڵاتییی دیکەش برینداربوون.

ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی رژێمی ئێران و خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بەردەوامە.

ژ.ت