لە جورنە ڕەش ئەندامانی ئاکەپە سندووقەکانیان سوتاند

لە ناوچەی جورنە ڕەشی ڕحا، ئەندامانی ئاکەپە بەهۆی شکستیان لە هەڵبژاردن، سندووقێکی دەنگدانیان سوتاند.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا ئاکەپە تووشی شکستێکی مەزن هاتووە. بەم هۆیەوە لە جورنە ڕەشی ڕحا ئەندامانی سندووقێکی دەنگدانیان سوتاند. چاودێرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پۆلیس ویستیان ڕێگری لە ئەندامانی ئاکەپە بگرن، بەڵام ئاکەپییەکان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی دەم پارتی و پۆلیس.

بەگوێرەی زانیارییەکان چاودێرەکان دەم پارتی لەو سندووقە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئەنجامەکانیان پاراستووە.