لە کۆبانێ چالاکی خیمە هەڵدانەوە دژی داگیرکەری ٢ رۆژە بەردەوامە

چالاکی خێمە هەڵدانەوە لەدژی داگیرکەری تورک لەلایەن گەنجانی کۆبانێ، رەقا و تەبقاا، دێرەزۆر و منبج لە گۆڕەپانی شەهید عەگید ٢ رۆژە بەردەوامە.

بە دەیان ئەندامی گەنجانی رەقا، منبج، تەبقا و دێرەزۆر لە گۆڕەپانی شەهید عەگید چالاکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن گەنجانەوە خوێندرایەوە هاتبوو، " ئێمە ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێر ئەم چالاکیە لە ڕێبەر ئاپۆ و یەژەئاستار پیرۆز دەکەین. ئامانجی ئەم چالاکیەکە بۆ پشتگیریکردن لە گەریلا و شەرمەزارکردنی هێڵی خیانەتە. لە هەمانکاتدا بۆ پشتگیری گەریلایە کە سەفەربەری راگەیەنراوە. داگیرکەران لە بەرانبەر گەریلا تێک دەچن. ئێمە بانگ لە هەموو گەنجان دەکەین کە هەستنە سەر پێ.

لە رۆژئاوا هەموو کاتێک ژنان دەکرێنە ئامانج. لەبەرئەوەی کە شۆڕشگی رۆژئاوا شۆڕشی ژنە و بە رەنجی ژنان دروست بووە. ئێم وەک ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێر بەرخۆندان و تێکۆشانمان بەردەوامی پێدەدەین."

ف.ق