لە خەلفەتی دەستبەسەراگرتن شەرمەزارکرا، بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوەی ئێلح
لە خەلفەتی لە ڕێپێوانی دژی کودەتای قەیوم بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح.
لە خەلفەتی لە ڕێپێوانی دژی کودەتای قەیوم بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح.
بەرخۆدانی خەڵکی خەلفەتی دژی داگیرکردنی شارەوانییەکان بەردەوامە. جەماوەر لەبەردەم شارەوانی ئێشکگری دەگرن، پانکارتی "نا بۆ قەیوم، بەڵێ بۆ دیموکراسی"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد، هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان، هاوتەبێژی کۆمیسیۆنی کرێکارانی دەم پارتی محەمەد بۆزگەیک، برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان، نوێنەری ڕێکخراوەکان و زۆر کەس بەشداربوون.
هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان گوتی: "قەیوم کودەتایە، دەڵێین نا بۆ قەیوم، بەڵێ بۆ دیموکراسی. سوپاسی ئەو هەموو کەسانە دەکەین لە ٤ ی تشرینی دووەمەوە ئێمەیان جێنەهێشتووە".
هاوسەرۆکی دەم پارتی دیلۆک هاجەر ئایهان ڕایگەیاند قەیوم کودەتا سیاسییە و قبووڵی ناکەن، گوتی: "١٧ ی تشرینی دووەم دژی دەستبەسەراگرتن لە ئێلح دەبین. هەمووان بانگهێشت دەکەین بۆ ئێلح".
هاوسەرۆکی دەم پارتی دیلۆک محەمەد ساتان ڕایگەیاند قەیوم شارەوانییەکان لە قەرزدا نغرۆ دەکات، قەیوم دژی مافی دەنگدان و هەڵبژاردنە و ئێمە قبووڵی ناکەین، تا بڕیاری دانانی قەیوم هەڵدەوەشێتەوە تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
پاشان گەل تا بینای دەم پارتی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد. درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی خەلفەتی" بەرزکرایەوە. محەمەد قەرەیلان بانگەوازی لە هەمووان کرد بەشداربن لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح.