لە کەلار پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ دەستی پێکرد

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ دەستی پێکرد و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت. فێستیڤاڵەکەدا ٣٠٠ کەپری تێدایە ٧٦ کەپری تایبەت کراوە بە ژنان و بەم پێیەش رێژەی بەشداری ژنان بەرچاوە. لە فێستیڤالەکەدا جل و بەرگی کوردی و خواردنی کوردەواری و دەیان بابەتی کولتووری نمایش دەکرێت.

سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە بەرپرسی ڕاگەیاندی فێستیڤاڵی بازاڕی کەلار، محەمەد نوری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: "ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی فیستیڤاڵی بازاڕە، دیارە ئەمە دەبێتە پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار. فێستیڤاڵەکە ١٣ پێشانگای جۆراروجۆر لە خۆ دەگرێت و زیاتر لە ٣٠٠ کەپڕی تێدایە. ژنانی دەستڕەنگین بە نزیکەی ٧٦ کەپریان هەیە لێرەدا کارەکانی خۆیان نمایش دەکەن کە ئەمەش دەکاتەوە ئەوەی ڕێژەی ژنان زۆرینە پێکدێنێت لە فیستیڤاڵەکەدا.

لە کۆتایی قسەکانییدا محەمەد نوری باسی لەوەکرد شارۆچکەی کەلار ناوەندێکی باشە بۆ هەلی کار و پیشەوەران و وتی: "شاری کەلار بەوە ناوبانگی هەیە کە جوڵەی کارکردن تێیدا زۆرە بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار کرایەوە. بەو ئامانجەی کە ژنان و گەنجان بتوانن سودی لێ وەرگرن.