لە کەمپی مەخمور یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر کرایەوە

دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەولێردا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بەتووندیی ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزارکرد.

ئەمڕۆ دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە ٢٥مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەولێردا، گردبوونەوەەکیان لە دەزگای خانەوادەی شەهیدانی کامپەکە ئەنجامدا.

لەیلا ئارزوو ئەیهان، کچی یەکێک لە شەهیدەکان و نوێنەری کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵکوژیی هەولێر لە گردبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: لە مێژووەوە تائێستا پەدەکە لەپێناو بەرژەوەندییە شەخسییەکانیدا هەوڵی لەناوبردنی هەموو پارتە کوردییەکانی داوە و لەپاڵ داگیرکەراندا بووە، هەتا ئێستا ئەو خیانەتانەی پەدەکە بەردەوامن، بۆیە داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین، کە کۆتایی بە خیانەتی پەدەکە بهێنین، بۆئەوەی سەرکەوتوونەبێت لە خیانەتەکانیدا.

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی “شەهید نامرێ”، “بمرێ خیانەت” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” کۆتاییهات.

ئەمڕۆ ٢٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆمەڵکوژیی هەولێر، کە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ ١٩٩٧ چەکدارانی پەدەکە هاوشانی جەندرمەی تورک هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، مەڵبەندی ڕۆشنبیریی میزۆپۆتامیا، یەکێتی ئازادیی ژنانی کوردستان، نەخۆشخانەی گەریلا بریندارەکانی مانگی سووری کورد، ڕۆژنامەی وڵات و ڕۆژنامەی وەتەن شەمس.

لەو هێرشانەدا ٨٣ ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و هونەرمەند و گەریلای برینداری بێ چەک لە ناو نەخۆشاخانەدا لەو هێرشانەدا بەردەکەون، بەشێکیان شەهید دەکرێن و بەشێکی دیکەشیان بێسەروشوێن دەکرێن، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی سەرجەمیان بێسەروشوێنە.

ف.ق