لە کەرکوک کۆنسێرتێکی تایبەت بە تاکژەنین بەرێوەچوو

لە شاری کەرکوک لەژێر ناونیشانی (چریکەی خەزان) کۆنسێرتێکی تایبەت بە مۆسیقا ژەنین بۆ مۆسیقا ژنانی شارەکە بەرێوەچوو.

ئێوارەی دوێنێ لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک بەسەرپەرشتی بەرێوبەرایەتی هونەر و رۆشنبیری کەرکوک و بەهاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنسێرتیکی تایبەت بە مۆسیقا ژەنانی شارەکە لەژێر ناونیشانی (کۆنسێرتی  تاکژەنینی"چریکەی خەزان")بەرێوەچوو، لە کۆنسێرتەکەدا موسیقا ژەنانی کەرکوک بە ئامێرەکانی (ساز، عود، گیتار، کەمان، ئۆرگ، سەنتور و قانون) بەشداری کۆنسیرتەکە بوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆری مامۆستایانی مۆسیقا و هونەرمەندانی شارەکە ئامادەی کۆنسێتەکە بوون.

سیراون بێلانە بەرێوبەری هونەر و رۆشبیری شاری کەرکوک، سەبارەت بەم چالاکی تاکژەنیەن بە ئاژانسی هەوالی فوراتی ڕاگەیاند: "لە درێژەی چالاکییەکانی کۆتا وەرزی ساڵی ٢٠٢٠ بەرێوبەرایەتی هونەر و رۆشنبیری کەرکوک کۆنسێرتێکی تاکژەنینی بۆ کۆمەڵە ژەنیارێکی شاری کەرکوک سازکرد، هەر یەک لەو ژەنیارانە خاوەن ئەزموونێکی زۆری مۆسیقا ژەنینن."

هەروها سەبارەت بەو ئامێرانە کە بەشدار بوونە لە کۆنسێتەکە جیاوازی ئەم کۆنسێرتە بەراورد بە کۆنسێرتەکانی دیکە، سیراون بێلانە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەو ژەنیارانەی ئەمرۆ بەشداری ئەم چالاکییە هونەرییە بوون هەریەکە بە ئامێرێکی جیاواز بەشدار بووە کە ئامێرەکان بریتین لە (ساز، عود، کیبۆر و کەمان)و چەند ئامێریلی دیکە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە کە کۆنسێرتمان تەنها بۆ گۆرانیبیژان ساز دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بڕیارماندا کۆنسیتێک بۆ ژەنیاران ساز بکەین.''

ز.ش