لە کەرکوک یادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز کرایەوە

لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە پێشکەشکردنی سیمینارێک یادی بەرخودانی ١٤ تەمووز کرایەوە.

ئێوارەی دوێنێ ١٤ی تەممووز، لە بارەگای ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی بەرخۆدانی ١٤ تەمموز، سیمینارێک پێشکەشکرا.

سەرەتای یادەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر سیمینارەکە لەلایەن عومەری حاجی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی کەرکوکی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان پێشکەش کرا کە تیدا باسی لە بەرخودانی پێشەنگانی پەکەکەی کرد لە ١٤ تەمووزدا لە ناو زیندانەکانی تورکیادا.

عومەری حاجی حوسێن لە سیمینارەکەدا ووتی: " ١٤ی تەممووز خاوەنی مانا و گرنگییەکی زۆر جیاواز و تایبەتە، مانگی تەممووز مانگی بەرخودان و مانگی سەرلەنوێ ژیانە. هەروەها لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر خیانەتیش روویداوە. بەو چالاکییە وتیان، 'گەلی بندەست کاتێک شتێکیان لە دەستدا نەبێت، کاتێک هێرشی بکرێتە سەر دەبێت بتوانێت خۆی بپارێزرێت. ئەو هەڤاڵانە بەو چالاکییەی خۆیان، گەورەترین چەک، واتە بەرخودانیان رادەستی گەلی کورد کرد".

هەروەها عومەری حاجی حوسێن ووتیشی: " گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەکەکە رۆحی بەرخودان و ئیرادەی دروستکردووە" و ئەوەشی وت، "محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک لە تێکۆشانی ئازادیدا بوون بە هەزاران و رۆح و ئیرادەی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بەبێ راوەستان بەردەوامیی هەیە."

وە هەروەها ناوبراو ووتیشي: "رۆحی بەرخودانی پەکەکە ٤٠ ساڵە بە هەمان هێز و ورە و ئیرادەوە بەردەوامیی هەیە، هەر چۆن ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢ لە دژی لیژنە فاشیستی و سەربازییەکەى کەنعان ئەڤرەن بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد ئەمڕۆ لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەرخودان دەکەین."

بەشداربووانی سیمینارەکە، سەرنج و پرسیاری خۆیان ئاراستەی عومەری حاجی حوسێن کرد و ناوبراو وەلامی پرسیارەکانی دایەوە و پاشان کۆتایی بە سیمینارەکە هات.

ژ.ت