لە مەڕاش ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٧ کەس دەستگیرکران

لە شاری مەڕاشی باکووری کوردستان پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٧ کەسیان دەستگیرکرد کە بەڕێوەبەرانی هەدەپەش لەناویاندان.

لە ناوچەی نورهاک و ئەکینۆزوی مەڕاش پۆلیس و سەربازانی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٧ کەسیان دەستگیرکرد.

باهیر هۆرۆز بەڕێوەبەری ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی نورهاک، ڤۆلکان دۆغان ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، حەجی ئوزون و دورسون باخچە بەرێوەبەرانی پێشووی رێکخستنی هەدەپەی ناوچەی ئەکینۆزو، محەمەد بیچەر و ئەمرە گەنچ ئەندامانی هەدەپە و هاوڵاتیەک دەستگیرکراون.

ف.ق