لە مەخمور بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد کەمپەینی نامە راگەیەنرا

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەست بە کەمپەینی نوسینی نامەکرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' دا دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەست بە نوسینی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکانکرا.

چالاکوانانی مانگرتن لەخواردن، لەسەر ناوی دانیشتوانی کەمپەکە لەبارەی دەستپێکردنی کەمپەینەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

نوران سەزگین ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد و رایگەیاند، تا رێبەر ئاپئ ئازاد نەبێت چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادکردنی نەڵسون ماندێلا کرا و راگەیەنرا کە ئەوان دەیانەوێت نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیش بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.

راگەیەنراوەکە بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق