لە مەخمور لە دژی چەتەکانی داعش ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەچێت

لە چیای قەرەچوخ لە هەرێمی مەخمور لە دژی چەتکانی داعس ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چیای قەرەچوخ و گوندی عەلیرەشی سەر بە ناوچەی مەخمور بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و دژەتیرۆری عێراق لە دژی چەتەکانی دآعش ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستیپێکرا.

فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە غازی فەیسەڵ رایگەیاند، کە ئۆپراسیۆنەکە لە سەر داوای ئەوان ئەنجامدراوە و وتی، " ئێستا کاتی دروێنەی گەنم و جۆیە لەناوچەکەمان. لەبەر بوونی مەترسی داعش لەناوچەکە، ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجامدراوە".

شایەنی باسە کە هەموو ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی دروێنەی گەنج و جۆ، چەتەکانی داعش لە زۆر شوێن ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن.

هـ . ب