لە مەخمور سەردانی گۆڕەکان کرا

خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد.

خەڵکی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بە ڕێپێوانێک ڕوویانکردە گۆڕستان.

پاشان لەسەر گۆڕەکان مۆمیان داگیرساند و خولەکێک ڕێزگرتن بۆ تەواوی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان پیشاندرا. پاشان لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپەکە، مەحمود زێوکی قسەی کرد.

مەحمود زێوکی جەژنی قوربانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی و شەهیدانی شۆڕش و گەلی وڵاتپارێز پیرۆز کرد و گوتی: "جەژنی قوربان جەژنی ئاشتیی، خوشک و برایەتیی و یەکگرتووییە، گەلی کورد جەژن لە بەردەم دەرگای زیندانەکان و لەسەر گۆڕستانەکان بگێڕن، ئەو تەڤگەرەی زۆرترین باجی بۆ ئاشتیی و ئازادیی داوە، تەڤگەری ئازادیی کوردستانە، دڵنیاین لە سایەی شەهیدەکانمان کە ئێستا سەردانمان کردووە، ئازادیی کوردستان دەبینین، باوەرمان وایە لە جەژنی داهاتوودا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ئازادییخوازان لەسەر قەڵای سوری ئامەد جەژن پیرۆز دەکەین".

جەماوەری گەل بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.