لە مەخمور یادی سارا، رۆناهی و رۆژبین کرایەوە

لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، لەیلا  و فیدان، لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ڕێپێوانێکی جەماوەریی ڕێکخرا و کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزارکرا.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستم جودی (مەخمور)، هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کە لە ٩ی یەکی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژ کران، ڕێپێوانێکی جەماوەری سازکرا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانی کامپەکەوە بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی کامپەکە دەستیپێکرد، ئاڵاکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، پۆستەرەکانی پەکەکە، کەجەکە، یەژاستار، هەپەگە و وێنەی هەر سێ شەهید لە ڕێپێوانەکەدا بەرزکارابوونەوە دروشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن و ژن ژیان ئازادی” دەوترانەوە و بەشداربووان بە ڕێپێوان بەرەو بینای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆیشتن، پاشان لەبەردەم بیناکە بەیاننامەیەک لە لایەن نوران سێزگین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار خوێندرایەوە.

لە سەرەتای لێدوانەکەدا هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: گەورەترین ئازاری گەلی کورد لە دوای پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئەو کۆمەڵکوژییە بوو کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس ئەنجامدرا.

ئەوەشی وت: کە ئەگەرچی پاریس وەک پایتەختی شارستانییەت باس دەکرێت بەڵام بووە گۆڕستانێک بۆ سێ ژنی شۆڕشگێڕ، سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی پاریس بۆ دادگایی کردنی بکوژان، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەکردووە.

نوران سێزگین، ئاژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەڤاڵ ساکینە جانسز هەم لە شۆڕش و هەم لەناو گەلی کورددا ژنێکی ئاشتی و بەرخۆدەر و نموونە بووە لەیلا شایلەمەزیش کەرامەتی خۆی لە چیا ئازادەکان بینی و بە نوێنەرایەتیی گەنجان لە ئەورووپا ڕووی کردە چیا ئازادەکان دوای ماوەیەک بۆ کار گەڕایەوە ئەوروپا، هەڤاڵ فیدان دۆغانیش حەزی لە کاری دیپلۆماسی بوو.

وتیشی: کاتێک دوژمن ئەم کۆمەڵکوژیەی ئەنجامدا هەم بۆ ڕێبەرایەتی، هەم بۆ بزووتنەوە و هەم بۆ گەلی کورد، ئازارێکی زۆری دروست کردووە دوژمن بە کوشتنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە ویستی پەیامێک بە ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەکەمان بدات.

لە کۆتایی لێدوانەکەدا نوران سیزگین هەنگاوی کەجەکە و کەژەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: “ئێمە هەمیشە پێداگریی لەسەر ئازادی ڕێبەرایەتی و پێداگری لەسەر خۆپاراستن دەکەین هەروەها بە ڕۆحی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بەشداری چالاکییەکان بن”.

ڕێپێوانەکە بە دروشمەکانی “بێ سەرۆک ژیان نابێت، ژن ژیان ئازادی، سارا ڕۆژبین ڕوناهی” کۆتایی پێهات.

ف.ق