لە مەخموور چالاکی خەباتی هاوبەش بۆ ڕێبەری گەلی کورد

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی لە هەرێمی مەخمووری باشووری کوردستان، لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چالاکیەکەی کاری هاوبەش دەستیپێکرد.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخموور) لە لایەن تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور (تەژەجەمە) و ئەکادیمیایی شەهید ژیانەوە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، چالاکی خەباتی پێکەوەی بە دروشمی 'بە ڕۆحێتی سارا و بشەنگەکانەوە، خواوەندی سەردەمی گۆشەگیری دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین' دەستیپێکرد.

چالاکیەکە لە هۆڵی ئەنجوومەنی گەل بە بەشداری دەیان خەباتکاری ژن و بە خولەكێک ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهیدان دەستیپێکرد.

دوای ڕێلێنانەکە قسەکردنی کردنەوەی چالاکیەکە لە لایەن ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنج کاژین ئۆزکەوە کرا. کاژین لەسەرەتای قسەکانیدا چالاکیەکەی پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "دڵخۆشین بە ئەنجامدانی ئەم چالاکیە. ئەوەی ئێمەی گەیاند بەم ڕۆژە خودی ڕێبەر ئاپۆ بوو. بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی خۆمان دەستەبەربکەین، ڕیبەر ئاپۆ ڕیگەی پیشانداین. لە ئێستادا ڕیبەر ئاپۆ لە نابەینی چوار دیواردایە و تێکۆشان دەکات. بوونمان بە ڕێبەر ئاپۆوەیە و هەر ئەشبین. بۆ تێگەشتن لە ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگە خوێندنەوە و ژیانکاری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانە."

دوای تەواوبوونی قسەکان، ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ژن خوێندرانەوە و لە نێوان بەشداربوواندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

شایەنی باسە چالاکیەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.