لە مەخموور ڕێپێوان، لە کەرکووک چالاکی یادکردنەوە

بە ئامانجی یادکردنەوەی ژنە شۆڕشگێڕانی کورد کە لە ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرانسا کۆمەڵکووژکران، لە کەمپی مەخموور ڕێپێوانێک بەریوەچوو. لە شاری کەرکووکیش چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لە باشووری کوردستانیش بە ئامانجی یادکردنەوەی شۆڕشگێڕانی کورد ساکینا جانسز(سارا)، فیدان دۆغان( ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمز(ڕۆناهی) کە لە پاریسی فەرانسا کۆمەڵکوژ کران، ڕێپێوان و چالاکی بەڕێوەچوو.

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخمور)، بەئامانجی ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس و یادکردنەوەی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژیە ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد و مانگرتووانیش بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

ڕێپێوانەکە لە لایەن ژنانی پێشەنگەوە بەریوچوو و تا بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کەمپەکە بەردەوام بوو. لە وتارەکاندا کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشکرا، شۆرشگێڕانی کورد کە لە پاریس و سڵۆپی کۆمەڵکوژ کرابوون یادیان کرایەوە. نووران سەزگین ئەندامی کوردیناسیۆنی مەجلسی ژنانی عەشتار لە ڕێپێوانەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی دابە گرینگی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە'. خۆپیشاندان بە درووشمی" بێ سەرۆک ژیان نابێت" و " ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

' لە کەرکووک مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس'

لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان، بە ئامانجی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس،  ڕێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک) چالاکییەکی بەڕێوەبرد. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا سمینارێک بەڕێوەچوو کە تێیدا سارا رەزا ئەندامی مەجلسی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان قسەیکرد.

سارا ڕەزا باسی لە تێکۆشانی جانسز، دۆغان و شایلەمزکرد و وتی، " ئەو کۆمەڵکووژیە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. ڕاستە ئەو سێ ژنە تێکۆشەرە وەک جەستە لەناوماندا نەماوەن بە لام وزە وپشتوپەنای تێکۆشانی شۆرشی ژنانن."

چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەی سینەفیزیۆنێک لە سەرژیانی ساکینا جانسز کۆتایی هات.

ک-ش