لە مەلەتی باکوری کوردستان دوو ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە ناوچەی ئارگانی مەلەتی دوو ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئارگانیدا، لە گوندی گاڕانی سەر بە ناوچەی ئارگانی مەلەتی دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران.

نورەدین کیمیک بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلانی مەلەتی و موراد چاتاک یەکێک لە بەڕیوەبەرانی هەدەپە بە بیانوی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بانگەشەیان بۆ ڕێکخستن کردووە، دەستگیرکران و بۆ فەرماندەیی جەندرمەی ئارگان گواسترانەوە.

ف.ق