لە مێردین ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی؛ ٢ ژن زیندانیکران

لە ٦ی تەممووزدا لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە مێردین ٦ ژن دەستگیرکرابوون. سزای زیندانیکردن بەسەر ٢ ژنیاندا سەپێنرا.

لە ٦ی تەممووز لە ناوچەى نسێبینی مێردیندا لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا ١١ کەس دەستگیرکران، کە دایکانی ئاشتیشیان لە ناودا بوو. لەو ١١ کەسە، لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان ٦ کەسیان ئازاد کران.

٥ ژنی تریان، کە بریتی بوون لە حەیات ئاکباش دایکی ئاشتی، بیلمەز ئاری، شەرڤین دەمیر، ئایلا کایا و عەتییە یڵماز لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان بۆ سەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەریاندا رەوانەى دادگا کران.

ئەو ژنانەى رەوانەى دادگا کران بە پاساوی ئەوەى لە کاتی قەدەغەى هاتووچۆ لە سەردەمی بەڕێوەبەریی خۆسەردا چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە، تۆمەتبارکران، بەڵام ئەو ژنانە ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.

دادگاش بە تاوانی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا بڕیاری زیندانیی بۆ ئایلا کایای تەمەن ٥٨ ساڵ و عەتییە یڵمازی تەمەن ٥٩ ساڵ دەرکرد و ژنەکانی تریشی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد.

ئەمڕۆ ٦ کەسی تر دادگایی دەکرێن

هەر لە ٦ی تەممووزدا و بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی ترەوە ١٨ کەسی تر لە مێردین دەستگیرکرابوون. ١٢ کەسیان لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئازاد کران، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ ٦ کەسی تریان رەوانەى دادگا بکرێن.

ژ.ت