لە مەریوان ٦ هاوڵاتی کورد دەستگیرکران
شەپۆلی گرتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەردەوامە. دوێنێ لە شاری مەریوان ٦ هاوڵاتی کورد دەستگیرکران.
شەپۆلی گرتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەردەوامە. دوێنێ لە شاری مەریوان ٦ هاوڵاتی کورد دەستگیرکران.
هێزەکانی رژێمی ئێران دوێنێ لە گوندی نێی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیک ماڵا و لە ئەنجامدا ٦ کەسیان دەستگیرکرد.
ناوی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە: محەمەد ئەحمەدی، ئیدریس بەهرامیان، فەرید دێرەخشانی، کەیوان مینویی، عەبدولرەحمان ئەفشار و عەبدولرەحمان ئەشتەک.
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ٦ هاوڵاتیە و چارەنووسیان هیچ زانیاریەک بەدەست نەهێنراوە.
ف.ق