لە مەریوان هێرشی ئێران: ٥ کۆڵبەر بریندار بوون، چارەنووسی ٣٠ کەس نادیارە

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ‌هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک کۆڵبەر. لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر بریندار بوون و چارەنووسی ٣٠ کۆڵبەریش نادیارە.

بەپێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی نیسان هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک کۆڵبەر.

لە هێرشەکەدا کە لە گوندی میراباد ئەنجامدرا، زانیار حاتەمپەنا، کاروان مەنوچێهری، سەڵاح وەتەندوست، ئارام مەنوچێهری و سۆران وەتەندۆست بریندار بوون.

هەروەها دەگۆترێت، جارەنووسی ٣٠ کۆڵبەریش نادیارە.

١٠ی نیسان لە ناوەندی شاری بانە و شنۆ، دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندارکرابوون.

بە بەردوامی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزەکانی تورک و ئێران دەکرێنە ئامانج.

ف.ق