لە ناوچەی هەوارامان کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا
دوای ئەوەی گروپێک کۆڵبەر لە ناوچەی هەورامان دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە، کۆڵبەرێک دوای ڕاوەدوونانی ئەو هێزە، گیانی لەدەستداوە.
دوای ئەوەی گروپێک کۆڵبەر لە ناوچەی هەورامان دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە، کۆڵبەرێک دوای ڕاوەدوونانی ئەو هێزە، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو، لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران بۆسەیان بۆ گروپێک کۆڵبەر داناوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، کۆڵبەرەکان دەکەونە بۆسەکەوە و هەوڵدەدەن خۆیان ڕزگار بکەن، بۆیە هەڵدێن، لە کاتی هەڵهاتن و ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بەناوی “شۆکەت قوربانی” خەڵکی گوندی ‘دزاوەر’ سەربە نودشەی پارێزگای کرماشان، بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ و هەروەها ئەو کۆڵە قورسەی پێیبووە، دڵی دەوەستێت.
کۆڵبەرانی هاوڕێی ‘شەوکەت’، ڕایانگەیاندووە کە ئەو سەرەتا هەناسەی توند بووەتەوە و وتوویەتی کە ناتوانێت هەناسە بدات، بۆیە هەوڵمانداوە بیگوازینەوە بۆ ناوەندێکی تەندروستیی، بەڵام فەرماندەی ئەو هێزانە بەناوی ‘سەعید جەمالی’ ڕێگەی نەداوە، کە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە و دوای چەند کاتژمێر ئەو کۆڵبەرە گیانی لەدەستداوە.
ف.ق