لە نسێبین دژی داگیرکاری ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە نسێبین دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چالاکی ئێشکگری گوترا: "ناونیشانی چارەسەر دیارە، ئاشتی بە ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دێتەدی".
لە نسێبین دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چالاکی ئێشکگری گوترا: "ناونیشانی چارەسەر دیارە، ئاشتی بە ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دێتەدی".
بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) دهی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوچەی نسێبینی مێردین چالاکی ئێشکگری بەردەوامە.
سەدان کەس لەبەردەم پارکی ئاشتی کۆبوونەوە و ویستیان بەرەو دەروازەی سنووری قامیشلۆ ڕێپێوان بکەن. جەماوەر تا ئێوارە لەسەر شەقامی مێردین وەستان، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکان رێگە بە ڕێپێوان درا و ڕێپێوان دەستی پێ کرد. گەل بەرەو بینای دەم پارتی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد و پانکارت و درووشمیان بەرزکردەوە.
"ڕۆژئاوا بە تەنها جێناهێڵین"
هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەم پارتی شارەکە، مەهچەت مەهدی ڕایگەیاند درێژە بە ئێشکگری دەدەن و دەست لە ڕۆژئاوا هەڵناگرن.
پەرلەمانتاری دەم پارتی هەڤاڵ بۆزداغ گوتی: "گەلانی سوریا دەتوانن بە ئاشتی و دیموکراسی بژین و هەلومەرجی گونجاویان بۆ ئەمە هەیە. بەڵام هێزە ئیمپریالیستەکان ڕێگە نادەن".
هەڤاڵ بۆزداغ ڕایگەیاند سنوورەکان ناتوانن کوردانی قامیشلۆ و نسێبین لەیەک داببڕن، گوتی: "ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ قامیشلۆ دەگرێتەوە، سەرەتا نسێبین و تورکیا دەگرێتەوە. بۆیە داوای وەستاندنی شەڕ داوایەکی شکۆدارە. ئەم ستەمە بەردەوام نابێت، لەکۆتاییدا گەل و دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی سەردەکەون".