لە پاریسەوە بۆ شاخی جیلۆ

گەشتی ئازادیی بروسک ئامەد لە پاریسەوە دەستی پێکرد بۆ چیاکانی کوردستان. وەک فەرماندەیەکی گەریلا بە شەهیدبوونی لە چیای جیلۆ کۆتایی بە گەشتەکەى هێنا.

بروسک ئامەد لە ئاداری ٢٠١٥ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو و گەڕان و لێکۆڵینەوەکانی خۆی یەکلایی کردەوە.

بۆ سەرلەنوێ ئافراندنەوەى خۆی هەوڵ و رەنجێکی زۆریدا. لە چیاکاندا پێناسەی نوێی ژیانی دۆزییەوە و پێی ئاشنا بوو و بووە رێبواری ئەو رێگایە. لە شاخەکانی جیلۆ فەرماندەیی بۆ هاوڕێکانی کرد، ئەوەی فێری ببوو لەگەڵیان بەشی دەکرد و پێی دەوتنەوە. کەوتە سەر رێگای ئەو پاڵەوانانە، کە پێشتر نەیدەناسین. لەسەر ئەو بنەمایە ژیا، خۆی قوڵکردەوە و شەڕی کرد و گیانی خۆی فیدا کرد.

ساڵێک بەر لە شەهیدبوونی (٢٠٢٠)، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی کردەوە و لەو بارەیەوە نووسیبووی: "پێشتر هەرگیز  هەڤاڵ  سارام نەبینیوە و نەمناسیوە. من کتێبەکەی ئەوم بە ناوی 'ژیانم هەمیشە شەڕ بووە' خوێندەوە. هەروەها لە ڕێگەی وتە و گێڕانەوەکانی هەڤاڵانی ناو ڕێکخستن و بە سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆکانی ژیانی هەڤاڵ سارا، ئەگەر کەمیش بوو بێت، من هەڤاڵ سارام ناسی.

 هەڤاڵ سارا یەکەم ژن بوو، کە بەشداریی لە دامەزراندنی حیزبەکەماندا کردووە. ئەوەندەی من ئەوم ناسی، هەڤاڵ سارا هەمیشە بە هەڵوێست و بە بڕیاربوونەکەى و بە بوێری و ئازایەتیەکەى کەسایەتیی تێکۆشەر بوونی خۆی خستبووە پێشەوە. وەفاداری و دڵسۆزیی بۆ ژیان، خۆشویستنی هاوڕێیانی خۆی لە دڵەوە و بە شێوازی ژیانی خۆی، لە بڕوای ئێمەدا بۆ شۆڕشەکەمان بووە پێشەنگی تێکۆشانەکەمان.

ڕێباز و شێوەی تێکۆشانەکەی، پێشەنگایەتیی تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی پیشان داین، کە چۆن دەتوانین لە بەرامبەر سەختی و دژوارییەکان هەنگاوی یەکلاکەرەوە بگرینە بەر. ڕۆحی ئاپۆیی لە کەسایەتیی خۆیدا زەق و بەرجەستە کردبوو و یەکێک لە لە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادیی ئێمە بوو. بە درێژایی ژیانی خۆی لە ناو حیزب دا بە پەرۆشی و ورەیەکی زۆرەوە بەشداریی لە  هەموو کارەکاندا دەکرد، هەم لە کار و هەم لە ژیاندا هەمیشە بە ئەرکی پێشەنگایەتی هەڵدەستا.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە شاری پاریسی فەرەنسا هەڤاڵان سارا، ڕۆناهی و ڕۆژبین بە پیلانگێڕیی هێزە داگیرکەرە فاشیستەکان شەهید بوون.

ئەرکی ئێمەیە بە دڵسۆزی بۆ یادیان، میراتی تێکۆشانی ئازادییەک، کە بۆ ئێمەیان بە جێهێشتووە و داویانەتە دەستی ئێمە، تیادا بەردەوام بین و بە تێکۆشانی بەهێزتر و ڕاست و یەکلاکەرەوە درێژەى پێ بدەین و ژیانێکی ئازاد بئافرێنین و رێبەرایەتی ئازاد بکەین. بۆ خەباتێکی ڕاست، بەهێز و یەکلاکەرەوە لە ژیان دا، دڵسۆزی بۆ رێبەرایەتی و فەلسەفەی رێبەرایەتی، بڕوابوون بە شۆڕش و ڕێپێوانە بە بڕیار و یەکلاکەرەوە لەسەر هێڵی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان سارا، ڕۆناهی و ڕۆژبین بۆ خۆمان بکەینە بناغە. لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانین کەسایەتییەکی سەرکەوتوو بئافرێنین و بەوە دڵسۆز و وەفادار بین بۆ یادی شەهیدان".

ژ.ت