لە پاسور ئەو ئاگرەی هێزە تایبەتەکانی تورک بوون بە هۆکاری کەوتنەوەی، بەردەوامە
لە ناوچەی پاسوری ئامەد، هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک ئاگریان لە ناوچەیەک بەردا و لەگەڵ ئەوەی ئاگرەکە لە تەشەنەسەندندایە، ریگە بە خەڵکیش نادرێت هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بدەن.
لە ناوچەی پاسوری ئامەد، هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک ئاگریان لە ناوچەیەک بەردا و لەگەڵ ئەوەی ئاگرەکە لە تەشەنەسەندندایە، ریگە بە خەڵکیش نادرێت هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بدەن.
نیوەڕۆی دوێنێ هێزەکانی پۆلیسی تایبەتی تورک ئاگریان لە دەروبەری ناوچەی پاسوری شاری ئامەد بەردا.
بە پێی زانیاریەکان ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و لەگەڵ ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە هەوڵیان داوە کۆنتڕۆلی بکەن، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی تایبەت رێگریان لێکردووە. شوانێکیش بە هۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە، رووبەرووی لێدانی هێزەکانی پۆلیسی تورک بووەتەوە.
ئاگرەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەردەوامە و لە بەرفراوانبووندایە.
ز.ش