لە قەزای سەیدسادق شانۆییەک لەسەر دۆخی ژنان نمایشکرا
تیپی شانۆی نالی، لە قەزای سەیدسادق شانۆییەک بە ناوی "باخچەی بێوەژنەکان" تایبەت بە دۆخی ژنان نمایش کرد .
تیپی شانۆی نالی، لە قەزای سەیدسادق شانۆییەک بە ناوی "باخچەی بێوەژنەکان" تایبەت بە دۆخی ژنان نمایش کرد .
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری گەڕەکی شێخانی سەر بە قەزای سەیدسادق، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێ ئەکتەری دیار و ڕۆشنبیران و خەڵکی ناوچەکە، تیپی شانۆیی نالی، بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی وبەشی ڕۆشنبیری و هونەری قەزای سەیدسادق شانۆیی "باخچەی بێوەژنەکان"ی نمایشکرد.
شانۆییەکە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی یاسین سەعید ڕەزا و نواندنی کیژان عوسمان بوو، ناوەڕۆکی شانۆییەکە بە چاوێکی ڕەخنەییەوە باس لەو دۆخە دەکات کە بۆ ئەو ژنانە دروستدەکرێ کە نازناوی بێوەژنیان پێدراوە و ئەو کاریگەرییە ناڕەوایانەی کە لەسەر دۆخی ژن دروستی دەکات، هاوکات ڕەخنەش لە سیستمی سەرمایەداری دەگرێت سەبارەت بەودۆخەی بۆ ژنانی دروست دەکات .
شایەنی باسە کە بە وتەی چەند ئامادەبوویەک، ئەم جۆرە چالاکییانە لە ئێستادا لە قەزاکەیا زۆر کەمە و دەبێت ئەم چالاکییانە بەردەوام بن .
لە هەمانکاتدا شانۆکە یەکەم ڕۆژی نمایشی لە 30_5_2024 بووە و ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی شانۆکە بوو.