لە رانیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا.
لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات و بەدروشمی کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕانیە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات و بەدروشمی کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕانیە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژەکانی دەڤەری ڕاپەڕین لەدژی پیلانگێڕی ١٥ شوبات ڕێپێوانێک لەبەردەم پاڕکی دەروازەوە تا ناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە ئەنجامدرا و ١٥ شوبات وەک ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی گەلی کورد وەسف کرا.
لە خۆپیشاندانەکەدا کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و چالاکوانانی ڕۆژھەڵات وتاریان پێشکەش کرد و تیایدا پلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوباتیان شەرمەزار کرد.
لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە پیلانگێڕیەکی نێودەڵەتییدا ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرکرایەوە.
ف.ق