لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٩ حاڵەتی خۆکوشتن لە کەرکوک تۆمارکراوە

بەپی ئاماری سەنتەری مافی مرۆڤی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٩ حالەتی خۆکوشتن و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە شاری کەرکوک تۆمارکراوە.

بەپی ئەو ئامارە فەرمیەی کە سەنتەری مافی مرۆڤی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لەساڵی ڕابردوودا، ١٧ حاڵەتی خۆکوشتن لە شاری کەرکوک و دەوروبەری ئیدارەی شارەکە رویداوە و هاوکات ١٢ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمارکراون.

وەک لە ئامارەکەدا خراوەتەڕوو، لە کۆی ٢٩ حاڵەتە تۆمارکراوەکە، ٢٢ حاڵەتیان لەلایەن ڕەگەزی مێیینەوە بووە و ٧ حاڵەتیان لەلایەن ڕەگەزی نێرینەوە بووە.

 لەو ٢٩ حاڵەتەی خۆکوشتن و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن، ٦ حاڵەتیان منداڵ بوونە.

ف.ق