لە شارەکانی باکوری کوردستان تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکردەوە

پۆلیسی تورک لە ئامەد، ئێلح و سێرت هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و لانیکەم ٣ کەسی دەستگیرکرد.

ئۆپەڕاسیۆنەکە لە ناوەندی ئامەد ئەنجامدرا. لە ناوچەی باغلار سیلان کارتال دەستگیرکرا. لە کاتی هەڵکوتانەسەر ماڵەکەدا، هەموو کەلوپەلەکان بڵاوکرانەوە و دەست بەسەر هەندێک وێنەدا گیرا.

بەپێی زانیاریەکان، پۆلیس سووکایەتی بە دانیشتوان کرد. هۆکاری ئۆپەڕاسیۆنەکە نەزانراوە.

لە ناوچەی هاوێکی سێرتیش یوسف گەنچ دەستگیرکرا و بۆ ئامەد گواسترایەوە.

لە ئێلح ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە وەدات ئوزەر و وەدات گولەر دەستگیرکران و بۆ ئامەد گواسترانەوە.

ف.ق