لە شاری سلێمانی لەدژی داگیرکەری و خیانەت گردبونەوەیەک ئەنجامدرا
لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هێرشی پەدەکە بۆسەر گەریلا، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و دروشمی “بڕوخێ داگیرکاریی و خیانەت”یان وتەوە.
لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هێرشی پەدەکە بۆسەر گەریلا، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و دروشمی “بڕوخێ داگیرکاریی و خیانەت”یان وتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم باخی گشتیی لەشارەکە، بەدەستپێشخەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی لەدژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان و هێرشی پەدەکە بۆسەر گەریلا بەڕێوەچوو.
لە گردبوونەوەکەدا هەریەک لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان، گرووپی ئاسۆی نوێ، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و هەرچوارپارچەی کوردستان ئامادەبوون.
سەرەتای گردبوونەوەکە وەهاب محەمەد بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: سەرباری هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، پەدەکە بۆ چەندین جارە هێرش دەکاتە سەر پەکەکە و گەریلا شەهید دەکات، ئەو کردەوە قێزەونانە شەرمەزار و ڕسوادەکەین و بە خیانەتی دەزانین، ئەمە پلانگێڕییەکی مەترسییدارە لەسەر گەلەکەمان، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری هەڵوێستی نەتەوەیی هەڵوێستێکی نانەتەوەیی و نا نیشتمانیان هەیە، بۆیە نابێت ڕێگابدرێت پەدەکە لەسەر هەڵوێستە خراپەکانی بەردەوابێت، چونکە پێمان وایە ئەم سیاسەتانە دۆزی گەلەکەمان سەدەیەک دوادەخات، بۆیە دەبێت بڕژێینە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان بکەین.
ف.ق