لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنە چالاکوانێکی کورد دەستگیرکرا

لە چوارچێوەی شەپۆلی گرتن و دەستگیرکردنی چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێران، لە شاری سەقز ژنە چالاکوانێکی کورد دەستگیرکرا.

راگەیەنرا کە دوێنێ هێزەکانی رژێمی ئێران چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی شاری سەقزیان بە ناوی زەمانێ زێویە دەستگیر کردووە.

زەمانێ زێویەی ٢٩ ساڵ دایکی منداڵێکە و بەشی یاسایی زانکۆی پەیامنوری شاری سەقزی تەواو کردوووە و سزای قامچی و پارەی بەسەردا سەپێنراوە.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ژنە چالاکوانە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە و چارەنووسیشی نادیارە.

ف.ق