لە شەنگال گەنجانی ئێزدی و عەرەب پشتگیری پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان کرد
یەکێتیی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شەنگال و دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەبی شەنگال پشتگیری خۆیان بۆ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند.
یەکێتیی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شەنگال و دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەبی شەنگال پشتگیری خۆیان بۆ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند.
یەکێتیی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شەنگال بۆ پیرۆزکردنی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە بەشداری خەڵکی شەنگال لە باخچەی سەرۆکایەتی کۆبوونەوە. ناوی ڕێبەر ئاپۆ بە ئاگر نووسرا و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شەنگال و کوردستان، وتەبێژی یەکێتیی گەنجی ئێزدی سارا بۆتان قسەی کرد و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ هەرچی بڵێت ئێمە ئامادەین".
سارا بۆتان سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی کرد و گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی ئیمراڵی دەکەین. ئێمە جۆش و خرۆشێکی زۆرمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرت، بەرخۆدانێکی گەورە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان کرا کە شنگالیش لە ناویاندابوو، ئەم بەرخۆدانە وایکرد کە دەوڵەتی تورک هەنگاوێک بۆ دواوە بچێت و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامبدات، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ مایەی مۆڕاڵ و دڵخۆشییە بۆ هەموومان، ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵە دەیەوێت کێشەی کورد و تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات".
سارا بۆتان لە درێژەدا گوتی: " لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا بە پشتبەستن بە فکری "نەتەوەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بەڕێکخستن دەکەین، ئێمە بە هۆی فکری ڕێبەر ئاپۆوە بووین بە خاوەنی ئیرادە، لە مێژووەوە تا ئێستا ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی ڕووبەڕووی هێرشی عوسمانییەکان دەبینەوە، دەوڵەتی تورک هەمیشە بە هێرش وەڵامی دیالۆگ دەداتەوە، تا ئێستا چەندین پێشەنگی ئێزدییەکان شەهید بوون."
هەروەها گوتی: "ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی لەگەڵ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆداین، ڕێبەر ئاپۆ لە تەڤگەردا زۆرترین ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی دەداتە ژنان و گەنجان، ئێمەش دەڵێین، هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی دروست پێشەنگایەتی بۆ جێبەجێکردنی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. بە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ چووینە سەردەمێکی نوێوە، بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشانمان زیاتر بەهێزتر بکەین و هەنگاوی بەهێزتر بنێین، هەر بۆیە دەڵێین: تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنرێت، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت."
لەکۆتاییدا سارا جەختی کردەوە، نابێت بە وەرگرتنی زانیاری و پەیامی ڕیبەر ئاپۆ تێکۆشانمان سست ببێت، دەبێت تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە نەوەستین، ئێمە پەیامان لە ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت، دەبێت ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەمەش بە بەرخۆدان و تێکۆشانمان بەدی دێت.
لە دوای خوێندنەوەی پەیامەکە لەلایەن ساراوە، دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شنگالیش بە پەیامێک پشتگیرییان خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی.
پاش بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" گەنجان هەڵپەڕکێیان کرد.