ناسنامەی شەهیدانی شەدادی ئاشکرا کرا

قەسەدە زانیاری دەربارەی ناسنامەی ئەو شەڕڤانانەی ئاشکرا کرد کە لە شەدادی شەهیدبوون.

شەهیدانی شەدادی

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٤ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "فراوانبوونی چوارچێوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر گەلی سوریا. هەروەها دەرخەری نیازی دەوڵەتی تورکە بۆ درێژەدان بە شەڕ و فراوانکردنی داگیرکاری".

هەروەها تیشک دەخاتە سەر بەرخۆدانی شەڕڤانان لە یەکەم ڕۆژی هێرشی داگیرکەران و چەتەکانەوە، دەڵێت: "بۆیە داگیرکەران بە ڕق و کینەیەکی مەزنەوە هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، خەڵکی سڤیل و ژێرخان و ناوچەکانی دوور لە بەرەکانی شەڕی کردە ئامانج".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، قەسەدە سەرەخۆشی لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان و بەرخۆدان لەسەر هێڵی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان و گەل.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەڕڤانە شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: خەبات کۆبانێ

ناو و پاشناو: خەبات ڕەمۆ

ناوی دایک: خاڵیسە

ناوی باوک: مستەفا

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕوەیشد، ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٥.

ناسناو: جگەر کۆبانێ

ناو و پاشناو: جگەرخوێن دابان

ناوی دایک: عەلیا

ناوی باوک: خەلیل

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕوەیشد، ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٥.

ناسناو: مستەفا عەفرین

ناو و پاشناو: خالید محەمەد

ناوی دایک: سەباح

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕوەیشد، ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٥.

ناسناو: باهۆز کۆبانێ

ناو و پاشناو: جەمال شاهین

ناوی دایک: بەسێ

ناوی باوک: نەسڕەت

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕوەیشد، ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٥.