لە شەنگال جموجوڵی فڕۆکەی کەشف زیادی کردووە
لە ئاسمانی شەنگال و دەوروبەری جموجوڵی فڕۆکەی کەشف زیادی کردووە.
لە ئاسمانی شەنگال و دەوروبەری جموجوڵی فڕۆکەی کەشف زیادی کردووە.
لە دوێنێوە جموجوڵی فڕۆکەی کەشف لە ئاسمانی شەنگال زیادی کردووە کە گومان دەکرێت هی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بن و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
دوایین جار لە بەرواری ٩ی تشرینی دووهەم لە گوندی بارێی سەر بە ناوچەی خانەسووری شەنگال، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەب جەنگیی بێفڕۆکەوان هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدابوو. لەو هێرشەدا کەسێکی مەدەنی و شەڕڤانێک شەهید ببوون و ٢ کەسی تریش بریندار ببوون.
جێگای باسە دوای رێکەوتنەکەی نێوان هەوڵێر و بەغدا لە بارەی شەنگالەوە، کە بە تایبەتی کۆمەڵگای ئێزدی لە دژی وەستاونەتەوە و قبوڵی ناکەن، جموجوڵی فڕۆکەی کەشف و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی لەسەر ئاسمانی شەنگال زیادی کردووە.
ز.ش