لە شەنگال شەهیدان یادکرانەوە

لە شەنگال بە مەراسیمێک شەهیدانی مانگی ئادار و نیسان کە لە کاتی جیاوازدا شەهیدبوون یادکرانەوە.

بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە شەنگال، بە مەراسیمێکی تایبەت شەهیدانی مانگی ئادار و نیسان کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون بەبیرهێنرانەوە. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و گەل و نوێنەری پێکهاتەی عەرەب بەشداری مەراسیمەکە بوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستی پێ کرد، وێنەی شەهیدانی مانگی ئادار و نیسان، کە لە کاتی جیاوازدا بەهۆی هێرشی گرووپە چەتەکانی داعش و هێرشی چەتەکانی ڕۆژ بۆ سەر خانەسۆر شەهید بوون بەرزکرانەوە، هەروەها بۆ یادی شەهیدان مۆم داگیرسێندرا.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا بەڵێن دووپاتکرایەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان، جەختکرایەوە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی شنگال بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشان و خوێنی شەهیدانە.