لە شڕنەخ بەهۆی گرانبوونی نرخی کارەبا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لە شڕنەخ هاوڵاتیان بەهۆی گرانکردنی نرخی کارەبا لەگەڵ هەبوونی بەفر ڕژانە نێو شەقامەکان و داوایان کرد حکومەت دەستلەکاربکیشێتەوە.

لە شڕنەخ بە سەدان کەس لەسەر بانگەوازی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاری کرێکارانی جەماوەری (کەسک) ڕژانە نێو شەقامەکان. هاوڵاتیان لەژێر بەفر و باراندا حکومەتیان شەرمەزار کرد. هاوڵاتیان لە گۆڕەپانی عومەر کابال کۆبونەوە و داوایان کرد بڕیاری گرانکردنی کارەبا هەڵبوەشێنرێتەوە. لە خۆپیشاندەکاندا دروشمی ' حکومەتی دەستلەکاربکێشەوە' ، ' بمرێت داداش' و ' حساب دەپرسین' وترانەوە و پانکارت بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا دوکانداران وتیان، " ئێمە دوکاندارین و لە ئێستادا ناتوانم کرێک کارەبا بدەم. پارەی کارەبا لە کرێی دوکانەکەم زیاترە. وامان لێهاتووە کە مۆم دادەگیرسێنین. چەقۆ بەر ئێسقان کەوتووە. تاقەتمان لێبڕاوە. پێویستە دەداش (کۆمپانیای بڵاوکردنی کارەبا) کۆتایی لەم زوڵمە بهێنێت. بەسە بۆ تیرۆری دەداش. ئێدی تەحەمولمان نەماوە."

ف.ق