لە شرنەخ هاوڵاتیان لەدژی گرانبوونی نرخی کارەبا و زیادکردنی باج خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە ناوچەکانی هەزەخ و قلەبانی شرنەخ لەدژی گرانبوونی کارەبا و زیادکردنی باج لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە گەل ڕژایە نێو شەقامەکان.

هەزەخ

لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ بە سەدان هاوڵاتی لە گەڕەکی هونەر لەدژی گرانی نرخی کارەبا و زیادبوونی باج کۆبونەوە. چالاکیەکە رووبەرووی ئاستەنگی پۆلیس بووەوە. بەڵام لەگەڵ هەموو گەمارۆدان و ئاستەنگیەک پۆلیسیش لەگەڵ هاوڵاتیان ڕێپێوانی ئەنجامدا. هاوڵاتیان وتیان (کۆڤید نامانکوژێت ، دەداش دەمانکوژێت) (دەداش کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کارەبایە).

هاوڵاتیان بە بەرزکردنەوەی دروشمی ' حکومەت دەستلەکاربکێشە، بەڕێوەبەری دەست لەکار بکێشە و نا بۆ تاڵان' بەرەو کۆڵانی ئیستقلال بەڕێکەوتن. گەل تابەردەم باڵەخانەی دەداش ڕێپێوانیی ئەنجامدا و پۆلیسی دیسان ڕێگری لە گەل کرد. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هێڕشی کردە سەر هاوڵاتیان، هاوڵاتیانیش بە دروشم وڵامی پۆلیسیان دایەوە.

قلەبان

لە ناوچەی قلەبان بە سەدان کەس لە دەروازەی ناوچەکە کۆبونەوە و گرانکردنی نرخی کارەبایان شەرمەزار کرد. گەل تاوەکو نوێنەرایەتی دەداشی قلەبان ڕێپێوانی ئەنجامدا و بە بەرزکردنەوەی دروشمی ' حکومەت دەستلەکاربکێشە' ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لەبەردەم باڵەخانەی دەداش راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و هاوڵاتیان ویستیان رێگری لە زیادکردنی نرخی کارەبا بکرێت.

ف.ق